ڕێکخراوى کەمئەندامانى هەڵەبجە
پڕؤژەی زیرۆ و دەستکەوتێکی دیکە بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە

پڕؤژەی زیرۆ و دەستکەوتێکی دیکە بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە

 

کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕوبەڕووی چەندین گرفت و ئاستەنگ دەبنەوە لە بەدەستهێنای دەرفەتی کارکردن بەهۆکارە جیاوازەکان، لەوانە نەبوونی دەرفەتی یەكسان، گونجاو، ئەزموون، پشتگیری، ئاسانیگەیشتن و تێڕوانینی نەرێنی سەبارەت بە تواناكانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەروەها کۆمەڵێك هۆکار و ڕێگری دیكەش.

 بە دەرككردن بەو ڕێگری و ئاڵانگاریانە، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەمیشە هەوڵی داوە ببێتە سەکۆیەک بۆ داکۆکیکردن و کەمکردنەوەی گرفتەکانی بەردەم کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێگەی پڕۆژە و چالاکیانیەوە.

بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە یەکێک لە پڕۆژەکانی  ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە كە تایبەتە بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا بۆ زیادكاردنی داهات و فراوانكردنی پڕۆژەی پەلەوەری و تایبەت بە هەلی کار و پشتگیری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کۆی گشتی ٥٢٢ پڕۆژەی پێشكەشكراو لەبوراەكانی تەكنەلۆژیا و دامەزراندن یەكێكە لە ھەڵبژێردراوانی خەڵاتی (پڕۆژەی زیڕۆ) بۆ ساڵی  ٢٠٢٥.

 پڕۆژەی زیرۆ كە ئەمساڵ ZeroCall25) )بەدوای داهێنەرترین و کاریگەرترین و گەورەترین چارەسەردا گەڕا لە بوارەکانی دامەزراندن و تەکنەلۆژیا. لە کۆی ٩٠ وڵات و 522 پڕۆژە، ئێمە بەخۆشحاڵیەوە لەنێو ١٦٠  پڕۆژەی هەڵبژێراوانداین و لە عێراقدا تەنها ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەڵبژێراوە. ئەم دەستکەوتەش جەخت لەسەر گرنگی کارەکانمان دەکاتەوە لە دروستکردنی گۆڕانکاری و پێشخستنی گشتگیری و دۆزینەوەی هەلی کار و پشتگیری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

هەوەها دیاریكردنی كۆتا لیستی هەڵبژێردراوان لە ٣/١٢/٢٠٢٤، لە ڕۆژی جیهانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دەبێت.

 ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەو دەرفەتە دەکەین کە دەستکەوت و کارەکانمان لە کۆنفرانسی پڕۆژەی زیڕۆ ٢٠٢٥ لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا لە مانگی سێی ساڵی داهاتوودا پیشان بدەین بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

بۆ بینینی زانیاری زیاترو لیستی هەڵبژێراوان دەتوانن سەردانی سایتی فەرمی پڕۆژەی زیرۆ بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە:

https://zeroproject.org/news/article/meet-your-zerocall25-shortlist

درێژەى بابەت
Conducting Training

Conducting Training

In continuation of the activities of the Smart Poultry Project by the Halabja Disabled Organization, the fifth group of women participated. The project aims to empower women by providing training in poultry farming techniques and the use of smart equipment, leveraging the city's favorable agricultural conditions. It focuses on women engaged in poultry projects, guiding them on how to enhance productivity and sustainability.

درێژەى بابەت
ئەنجامدانی ڕاهێنان

ئەنجامدانی ڕاهێنان

پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەری زیرەک لە درێژەی چالاکیەکانی پڕۆژەی بەخێوکردنی پەلەوەری زیرەکی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، چالاکی گرووپی پێنجەمی خانمان بەڕێوەچوو . ئەم پڕۆژەیە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانە لەڕێگەی ڕاهێنانیان لەسەر تەکنیکەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر و بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان ، بە سودوەرگرتن لە هەلومەرجی باشی شارەکە بۆ کشتوکاڵ. پڕۆژەکە گرنگی بەو ژنانە دەدات کە پڕۆژەی پەلەوەریان هەیە، فێریان دەکات چۆن بەرهەمهێنان و بەردەوامیی باشتر بکەن.

 

درێژەى بابەت
چالاکی

چالاکی

لە بەواری ٢٠٢٤/٨/١١ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی نوێ هەستان بەئەنجامدانی چالاکیکی هاوبەش لە پارێزگای هەڵەبجە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان بە ناونیشانی ( ڕۆڵی گەنجان لە کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا).
کە پێک هاتبوو لە پانێڵیک سەبارەت بە ڕۆڵی گەنجان لە کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەلایەن کەسانی پسپۆری بوارەکە. لەپاشان وەرگرتنی ڕاوسەرنجی ئامادەبوان سەبارەت بە بابەتەکە.
لەبەشی کۆتایی چالاکیەکە گەنجانی بەشداربوو بون بە چەند گروپێک و بیرۆکە و ڕاسپاردەی خۆیان پێشکەش کرد.
درێژەى بابەت
Participation

Participation

 

 

A representative from the Halabja Disabled Organization took part in a program on Radio Dengi Nwe in recognition of World Youth Day. The discussion centered on the involvement of youth with disabilities in both local and national conferences throughout Iraq, highlighting their efforts to demonstrate their capabilities. Additionally, the representative's participation in the national team of youth with disabilities in Iraq, under the supervision of Iraqi Prime Minister Mohammed Shia' Al-Sudani in Baghdad, was also discussed.

 

 

 

 

 

 

درێژەى بابەت
بەشداریکردن

بەشداریکردن

 

نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداربوو لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی دەنگی نوێ لە ڕۆژی جیهانی لاوان بۆ قسەکردن سەبارەت بە گەنجانی خاوەن پێداویستی و بەشداری کردنیان لە کۆڕ و کۆنفراسەناوخۆیی و عێراقیەکان و هەوڵەکانی لاوان بۆ سەلماندنی تواناکانیان  باسکردنی بەشداریکردنی نوێنەری ڕێکخراو لە تیمی نیشتیمانی گەنجانی خاوەن پێداویستی و کەمئەندامان لە عێراق بەسەرپەرشتی ( محمد شیاع سودانی) سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری بەغداد

 

درێژەى بابەت
International Youth Day

International Youth Day

On 11/8/2024, Halabja Disabled Organization and Nwe Organization a joint activity in Halabja province on the occasion of International Youth Day entitled (The Role of youth in Mitigating the impacts of climate change).
which consisted of a panel on the role of youth in mitigating the impacts of climate change by experts in the field. Then get the audience's opinion on the topic.
In the final part of the activity, the youth participants were divided into several groups and presented their ideas and recommendations.
درێژەى بابەت
سەردانیکردن

سەردانیکردن

 

 

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێز(سەرخێڵ غفار) بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیان کرد، دواتر باسکردنی کۆمەڵێک چالاکی هاوبەش بۆ زیاترخزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی سنووری پارێزگای هەڵەبجە

درێژەى بابەت
Visiting

Visiting

 

 

The Halabja Disabled Organization paid a visit to Mr. Sarkhel Ghaffar to extend their congratulations on his recent appointment as Director General of the Directorate of Culture and Arts of Halabja. During the visit, they discussed various collaborative initiatives aimed at enhancing services for people with disabilities in Halabja province.

درێژەى بابەت
سەردانیکردن

سەردانیکردن

 

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سەردانی  دیوانی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەڕێز نوخشە ناسیح وە پێشوازیان لێکرا.

 مەبەست لەسەردانەکە تایبەت بوو بە دەستکردن بە ئامادەکاری کۆمەڵێک منداڵی خاوەن  پێداویستی تایبەت بۆ بەشداریکردن لە  ئۆڵەمپیات  و  پێشبڕکێی  نەتەوەیی (ماجیك ماث) کە ساڵانە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەم بوارەدا کاردەکات و هەوڵدەدات توانایی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەهەموو بوارەکاندا بەرەوپێش ببات.

 

 

درێژەى بابەت
Participation

Participation

 

 

The Halabja Disabled Organization recently visited the office of Mr. Nuksha Nasih, Governor of the Halabja Central District. The primary purpose of the visit was to initiate preparations for a group of children with disabilities to participate in the annual Olympics and the national "Magic Math" competition, held in Iraq and the Kurdistan Region.

 

The organization is dedicated to enhancing the capabilities of children with disabilities across various domains, ensuring they are empowered to reach their full potential.

درێژەى بابەت
Welcoming

Welcoming

 

Halabja Disabled Organization received American University of Sulaimani and AMAZHA Organization for discussions and joint work in the future

درێژەى بابەت