Halabja Disabled Organization (HDO)

کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پشتیوانی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو

کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پشتیوانی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پشتیوانی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو
​بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاستی خوێندن و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، قوتابخانەی هاوار کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی بۆ (گرووپی چارەسەری گرفتی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت) ڕێکخست. کۆبوونەوەکە بە بەشداری بەڕێز م. بەهجەت ڕەحمان، ئەندامی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
​لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگیی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ قوتابیان. لە تەوەرەی دووەمدا، بڕیاردرا بە دروستکردنی گرووپێکی تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت؛ ئەم هەنگاوە ئامانج لێی دروستکردنی پردێکی پەیوەندییە بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی خێرا بۆ هەر کێشە و گرفتێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی کە ڕووبەڕووی ئەم ئازیزانە دەبێتەوە.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە

.

کاتى بڵاوکردنەوە   13-05-2026
پەروەردە