Halabja Disabled Organization (HDO)
(مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر)

(مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر)

(مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر)
​ ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children) بەهاوبەشی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بەچاودێری وەزارەتی پەروەردە هەستا بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێک لەبارەی قۆناغی دووەمی خولی ڕاهێنانی (مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر _ مۆدێلی ٣&٤) . ئەم خولە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ (٤٠کاتژمێر) بەردەوام بوو و ئامانجی پەرەپێدانی تواناکان لە بواری پەروەردەی گشتگیر.
​تەوەرە سەرەکییەکانی خولەکە:
​لە میانی ئەم ڕاهێنانەدا، بە چڕی جەخت لەسەر دوو لایەنی ستراتیژی کرایەوە:
• ​ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو (Accessibility): چۆنیەتی دەستەبەرکردنی ئاسانکاریی فیزیکی لە قوتابخانەکاندا بۆ ئەوەی هەموو منداڵان، بەبێ جیاوازی، بتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێبەربەست بەشداری لە پڕۆسەی خوێندندا بکەن.
• ​پەرەپێدانی سەرچاوە فێرکارییەکان: ئاشنابوون بە تەکنیکە نوێیەکانی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی فێرکاری (Teaching Aids) کە لەگەڵ پێداویستییە جیاوازەکانی قوتابیاندا بگونجێت و کوالێتی خوێندن بەرز بکاتەوە.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
More Article
Inclusive Education Models

Inclusive Education Models

Inclusive Education Models
​Save the Children, in partnership with the Halabja Disabled Organization and under the supervision of the Ministry of Education, conducted the second phase of a training course titled "Inclusive Education Models – Models 3 & 4." The program spanned five days (40 hours) with the primary goal of capacity building within the field of inclusive education.
​Key Themes of the Course:
​During the sessions, the training focused intensively on two strategic pillars:
​Accessibility: Strategies for ensuring physical accessibility within schools to enable all children, without discrimination, to participate in the educational process independently and without barriers.
​Developing Educational Resources: Introducing modern techniques for producing and providing Teaching Aids that cater to the diverse needs of students, thereby enhancing the overall quality of education.
More Article
ڕاهێنان

ڕاهێنان

ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children) هەستا بە ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژە بۆ ستافی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە HDO .
​ئەم ڕاهێنانە بە ئامانجی ئاشناکردنی ستافی ڕێکخراو بوو بە نوێترین سیاسەت و پۆلیسییە نێودەوڵەتییەکان، کە تیشکی خستە سەر سێ سێکتەری سەرەکی:
​بەشی دارایی (Finance): بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری ژمێریاری و شەفافیەت.
​سەرچاوە مرۆییەکان (HR): بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی ستاف و گەشەپێدانی تواناکان.
​زنجیرەی دابینکردن (Supply Chain): بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی کڕین و گەیاندنی پێداویستییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر.
​ئەنجامدانی ئەم جۆرە ڕاهێنانانە دەبێتە هۆی زیاتر بەرەوپێشچوونی کارەکانی ڕێکخراو و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە.
More Article
training

training

Save the Children organized a one-day training course for the staff of Halabja Disabled Organization (HDO).
The training aimed to introduce the organization staff to the latest international policies and policies, which highlighted three main areas: Leader:
Financial Accounts Department (Finance): To regulate business affairs and transparency.
Human Resources (HR): For net improvement and capability development.
Supply Chain (Supply Chain): To streamline the purchase order and delivery of equipment effectively.
Species satisfaction will further advance the work of the organization and serve the community in a scientific and modern manner
 
More Article
inclusive education

inclusive education

An training about inclusive education
with the aim of improving it
Halabja Disabled Organization (HDO) in partnership with Save the Children International,conducted a special training for teachers of both Hawar and Dilin primary schools in Erbil, in the presence of: 1. Miss.Sazan Qadir, Director of Special Education in the Ministry of Education Extraordinary 3- Mr.Khurshid Ahmad Sheikha, First Supervisor of Quality Assurance and Educational Supervision Unit of Banaslawa
4- Mr,Marwan Mohammed Rashid, Assistant Supervisor
and the staff and principals of both schools.
The training was held under the title of “Model 1&2 of Inclusive Education” for 4 days, 20 hours mainly focusing on topics related to how to create appropriate plans and strategies in the classroom, to fully iinclution in educational process.
Instructors highlighted new methods of dealing with students with disabilities and how to design appropriate teaching plans within the general classroom.
More Article
خوێندنی گشتگیر

خوێندنی گشتگیر

ڕاهێنانێک دەربارەی خوێندنی گشتگیر
بە ئامانجی باشترکردنی
ژینگەی فێرکردن و پتەوکردنی پرۆسەی گشتگیرکردنەوە لە ناوەندەکانی خوێندن، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە(HDO) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children)، ڕاهێنانێکی تایبەتی بۆ مامۆستایانی هەردوو قوتابخانەی هاواری بنەڕەتی و دلین لەشاری هەولێر ئەنجامدا ، بە ، به ئامادەبونی بەڕێزان: ١_م سازان قادر بەڕێوبەری پەروەردەی تایبەت له وەزارەتی پەروەردە ٢_م.سۆران حسین بەڕێوبەری بەشی خوێندنی نائاسایی ٣_ م، خورشید احمد شیخە سەرپەرشتیاری یەکەم لە یەکەی دڵنیایی جۆریی وسەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی بنەسڵاوە
٤_م، مەروان محمد رشید یاریدەدەری سەرپەرشتیاری یەکەم
و ستاف و بەڕێوبەری هەردوو قوتابخانە .
ڕاهێنانەکە لە ژێر ناونیشانی "مۆدێلی ١&٢ی پەروەردەی گشتگیر" بەڕێوەچوو بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ ، بە شێوەیەکی سەرەکی تیشکی خستە سەر ئەو تەوەرانەی کە پەیوەندییان بە چۆنیەتی دروستکردنی پلان و ستراتیجی گونجاو هەیە لەناو پۆلدا، بۆ ئەوەی قوتابییانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندام بە تەواوی لە پرۆسەی خوێندندا لەخۆبگیرێن.
ڕاهێنەران تیشکیان خستە سەر میتۆدە نوێیەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و چۆنیەتی
دیزاینکردنی پلانی وانەوتنەوەی گونجاو لەناو پۆلی گشتیدا.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
More Article
پەروەردەی گشتگیر و ژینگەیەكی ئاشتیخوازانە

پەروەردەی گشتگیر و ژینگەیەكی ئاشتیخوازانە

پڕۆژەی پەروەردەی گشتگیر و ژینگەیەكی ئاشتیخوازانە بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە (HDO) بە پاڵپشتی فیدای نێودەوڵەتی و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە جێبەجێ کراوە.
کۆتایی ڕێگاکەمان لەم پڕۆژەیەدا
لە کاتێکدا گەشتەکەمان لەم پڕۆژەیەدا کۆتایی دێت،
???? چەندین ڕێگای نوێ دەکاتەوە و شەپۆلێکی نوێی پەروەردەی داهێنەرانە و گشتگیر لە هەڵەبجەوە بۆ هەموو کوردستان دەستپێدەکات.
???? دە ساڵ دەستکەوت و گۆڕانکاری
???? دە ساڵ و سەدان چیرۆکی سەرکەوتن
???? دە ساڵ پلاندانان و تێڕامان و خۆبەخشی ورد بۆ بنیاتنانی بناغەی پەروەردەی گشتگیر و گشتگیر
???? دە ساڵ لە گەیشتن بە ئامانجەکانی پڕۆژەکە و دروستکردنی کاریگەری درێژخایەن
???? دە ساڵ هاوکاری بەهێزی نێوان تیمە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان
 
More Article
Inclusive Education and Peaceful Environment

Inclusive Education and Peaceful Environment

Inclusive Education and Peaceful Environment Project for Students with Disabilities
This project was implemented by the Halabja Disabled Organization (HDO) with the support of Fida International and in collaboration with the Halabja General Directorate of Education.
The End of Our Path in This Project
While our journey in this project comes to an end,
???? it opens many new paths and launches a new wave of innovative, inclusive education from Halabja to all of Kurdistan.
???? Ten Years of Achievement and Transformation
???? Ten years and hundreds of success stories
???? Ten years of careful planning, reflection, and dedication to building the foundation of inclusive, universal education
???? Ten years of reaching the project’s goals and creating long-term impact
???? Ten years of strong cooperation between local and international teams
More Article
بەشداریکردن

بەشداریکردن

لە ئاستی جیهانیدا بیربکەرەوە و لێهاتووییەکانت لە ئاستی ناوخۆییدا بەهێزبکە”.
ڕۆژی 27ی تشرینی دووەمی 2025،ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە (HDO) بە شانازییەوە بەشداری ڕاوێژکاری ستراتیژی لۆکاڵیزەکردنی کرد کە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ڕێکخرابوو.
لە چالاکییەکەدا کونسوڵی چەندین وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرانی ئۆرگانەکانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی عێراق و پەرلەمان و دامەزراوە حکومییەکانی عێراق لە بەغدا کۆکردەوە.
 
ڕیكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە بە دەنگ و ئەزموونی خۆی بەشداری کرد ،بۆ پشتگیریکردن لە ڕێبازە بەهێزتر و کۆمەڵایەتییەکان و دڵنیابوون لەوەی کەڕیكخراوەكان لە
هەوڵەکانی داهاتووی خۆجێیکردندا بەشدارن.
More Article
Participation

Participation

Think globally and empower locally.”
On November 27, 2025, Halabja Disabled Organization (HDO) proudly participated in the Localization Strategy Consultation organized by the International Organization for Migration (IOM).
The event brought together consuls from several countries, international organizations, and representatives from Iraq’s internal election bodies, parliament, and government institutions in Baghdad.
HDO contributed its voice and experience to support stronger, community-driven approaches and to ensure that local NGOs included in future localization efforts.
More Article
Inclusive education model ‎

Inclusive education model ‎

Inclusive education model
‎Participation in TOT trainer training on inclusive education
‎The staff of Halabja Disabled Organization participated in the inclusive education training organized by Save the Children in collaboration with the Ministry of Education in the presence of a number of directors, supervisors and teachers.
‎During the training, the participants were introduced to the principles of inclusive education and the creation of inclusive education teams in schools.
‎The aim of this training is to change the field of inclusive education throughout Kurdistan by sharing the experience of the Halabja disabled organization with them.
‎The inclusive education model will be implemented in two schools in Erbil and three schools in Baghdad this academic year as a test.
‎Halabja Disabled Organization is the first organization for the disablity to participate in this process
More Article
بەشداریکردن لە  ڕاهێنانی ڕاهێنەران TOT سەبارەت بە پەروەردەی گشتگیر

بەشداریکردن لە ڕاهێنانی ڕاهێنەران TOT سەبارەت بە پەروەردەی گشتگیر

مۆدێلی پەروەردەی گشتگیر
بەشداریکردن لە ڕاهێنانی ڕاهێنەران TOT سەبارەت بە پەروەردەی گشتگیر
ستافی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ (٤٠ کاتژمێر)بەشداربوو لە ڕا‌هێنانی پەروەردەی گشتگیر کەلەلایەن ڕێکخراوی Save the Childern(منداڵپارێزی جیهانی) بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە ڕێکخرابوو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوبەران و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان.
لەماوەی ڕا‌هێنانەکەدا بەشداربوان ئاشناکران بە بنەماکانی پەروەردەی گشتگیر و دروستکردنی تیمی پەروەردەی گشتگیر لەناو قوتابخانەکاندا.).
ئامانج لەم ڕاهێنانە گۆڕینی وهێینانە كایەی پەروەردەی گشتگیر لەهەموو كوردستان بە شێر كردنی ئەزموونی ڕیكخراوی كەمئەندامان لەگەلیان
كە
بۆ ئەم ساڵی خوێندن بڕیارە مۆدێلی پەروەردەی گشتگیر بە شێوەی تاقیکاری لە دوو قوتابخانەی شاری هەولێر و ٣ قوتابخانە لە بەغداد جێبەجێ بکرێت و لەئەگەری سەرکەوتنی لەداهاتودا لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراقداجێبەجێ دەکرێت..
ڕیكخراو كەمئەندامان هەڵەبجە یەكەم ڕیكخراوی خاوەن پێداویستیە كە بەشدار دەبیت لەم پڕۆسەیەدا
More Article

2 1