بەرەو ژینگەیەکی پەروەردەیی گشتگیر و بێ جیاوازی
بەرەو ژینگەیەکی پەروەردەیی گشتگیر و بێ جیاوازی
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەگەڵ لیژنەی گشتگیری قوتابخانەکانی (دلین و هاوار) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەم خاڵانە کرایەوە:
نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان: نوێنەری ڕێکخراو تیشکی خستە سەر پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هەردوو قوتابخانەکە، کە بەپێی ستانداردە جیهانییەکانی "خوێندنی گشتگیر" جێبەجێ کراون، تاوەکو لەگەڵ پێداویستییەکانی هەموو قوتابیاندا بگونجێن.
لەکۆتاییدا سوپاسی کاک (ئاوارە) کرا وەک ئەندامێکی چالاکی لیژنەی گشتگیر بۆ دابینکردنی جەرەسی کارەبایی قوتابخانەی هاوار.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 18-05-2026