لە چوارچێوەی پرۆژەی #MYRP وەک بەشێک لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی لە عێراق کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، کۆبوونەوەی دای بابانی هەردوو بازنەی یەکەم و دووەم لە قوتابخانەی (هاوار) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری ڕێکخراو تیشکی خستە سەر گرنگیی پەروەردەی گشتگیر (Inclusive Education) و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دایک و باوکان منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان نەشارنەوە، بەڵکو هاوکار بن لە زامنکردنی مافی خوێندن و تێکەڵکردنیان لە ناوەندەکانی پەروەردەدا.
لە هەمان کاتدا گروپی چامپیۆن سرودێکیان پێشکەش کرد
ئەم چالاکییە هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خێزان لە پرۆسەی پەروەردە و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم منداڵان.
More Article
بەرواری٢٠٢٦/١٠/٢٤ سەکۆی هاودەنگی رێکخراوەکانی هەڵەبجە، سێیەمین گەشتی سەکۆی ئەنجامدا بۆ شاری کۆیە.
لە گەشتەکەدا سەردانی ئینستیتیوتی زەینەب خانی کرد لەگەڵ بەڕێزان دکتۆرە مەهاباد ئازاد، بەڕێوەبەری ئینستیتیوت، و مامۆستا ئارەزوو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری کارگێڕی، و ستافی ئینستیتیوتەکە گفتوگۆیەکی دۆستانەمان سەبارەت بە کاری رێکخراو و ئاشنابوونمان بە کارەکانی یەکدی ئەنجامدا.
هەر لە شاری کۆیە سەردانی قەڵای قشڵە، بازاڕی دێرینی کۆیە، مۆزەخانەی رۆستەم ئاغالە کرد، و لە کۆتاییدا سەردانەکەماندا لە ئیستاتیک کافێ گوێمان لە پارچە موزیکێکی ناسک گرت.
سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێزان دکتۆرە مەهاباد و مامۆستا ئارەزوو بۆ پێشوازی گەرمیان.
هەروەها سوپاس بۆ د. زانیار مقسود، بۆ هارکاریمان لە گەشتەکەدا.
More Article
In October 24, 2026, Halabja Organizations Solidarity Platform conducted it’s third trip to Koya city.
During the tour, the delegation visited Zaynab Khan Institute, where we held a friendly discussion with Dr. Mahabad Azad
(Director of the Institute), Mr. Arazu Ismail (Administrative Director), and the administration staff, focusing on civil society work and familiarizing ourselves with each other's initiatives.
While in Koya, we also visited the Qishla Citadel, the historic Grand Bazaar of Koya, and the Rostam Aghala Museum. To conclude our visit, we enjoyed a soothing
piece of music at Aesthetica Café.
We extend our sincere gratitude and appreciation to Dr. Mahabad and Mr. Arazu for their warm reception and hospitality.
Thanks also to Dr. Zanyar Maqsood, for our assistance on the trip.
More Article
As part of the #MYRP project funded by Education Cannot Wait and granted by Save the Children International Iraq - منظمة انقاذ الطفل العالمية العراق .
Today, Wednesday, under the supervision of the Halabja Disabled Organization, a meeting for parents of the first and second cycles was held at Hawar School in Erbil.
During the meeting, the organization's representative highlighted the importance of Inclusive Education and emphasized that parents should not hide their children with disabilities, but rather actively support them in ensuring their right to education and full integration into school environments.
At the same time, the Champion Group performed an anthem
This activity is a step forward in strengthening the role of families in the educational process and promoting equal opportunities for all children.
More Article
ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٦/١١/٢)، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، بەشداریی کرد لە چالاکییەکی فۆکس گروپ (Focus Group) کە لەلایەن ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ دیموکراسی (NED) لە هۆڵی ڕێکخراوی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "پاڵپشتیکردنی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت بەپێی یاسای ڕێکخستنی کاری سەندیکاکانی کرێکاران ژمارە (٥٢)ی ساڵی ١٩٨٧" ڕێکخرابوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ لەبارەی دۆخی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت لە پارێزگاکەدا کرا. تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە بریتی بوون لە:
• خستنەڕووی هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە و گرفتەکانی کرێکاران.
• ئاستەنگەکانی بەردەم بەدەستهێنانی مافە یاسایی و داراییەکانیان.
• دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکانی ژینگەی کار و ڕێژەی سەلامەتی.
• دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ باشترکردنی گوزەران و پاراستنی مافەکانیان.
More Article
Today, Monday (November 2, 2026), the Halabja Disabled Organization, representing persons with disabilities, participated in a Focus Group session organized by the Dabin Organization for Democratic and Human Rights Development, with the support of the National Endowment for Democracy (NED). The event was held at the Nwe Organization Hall in Halabja Governorate.
This activity was conducted as part of the project aimed at supporting private sector workers and employees under the Workers' Trade Union Organization Law No. 52 of 1987.
During the session, an in-depth discussion took place regarding the conditions of workers and private-sector employees in the governorate. Key discussion points included:
• Highlighting the root causes of challenges and issues faced by workers.
• Identifying barriers to obtaining legal and financial rights.
• Pointing out shortcomings in working environments and occupational safety standards.
• Exploring practical solutions to improve livelihoods and safeguard workers' rights.
More Article
بە بانگهێشتی فەرمی کونسوڵگەری گشتیی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە (HDO) بەشداری لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی ڕۆژی یەکگرتوویی ئەڵمانیا کرد.
ئەم بەشدارییە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگاكان، بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و جەختکردنەوە لە بەها هاوبەشەکانی هاوکاری و پێکەوەژیان.
بەو بۆنەیەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەل و حکومەتی ئەڵمانیا دەکەین و سوپاسی کونسوڵگەری گشتیی ئەڵمانیا دەکەین بۆ بانگهێشت و میواندارییە شایستەکەیان.
More Article
لە چوارچێوەی پرۆژەی #MYRP وەک بەشێک لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی لە عێراق کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پشتیگیریکردنی کەرتی پەروەردە و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندنی گشتگیر، نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هەردوو (گروپی گشتگیر) و (گروپی چارەسەری گرفتی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت) لە قوتابخانەی دلین ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆ دەربارەی ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم قوتابیان کرا، و جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتر و داڕشتنی ڕێگەچارەی گونجاو کرایەوە بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو بۆ سەرجەم قوتابیان.
More Article
At the official invitation of the Consulate General of the Federal Republic of Germany in the Kurdistan Region, representatives of the Halabja Disabled Organization (HDO) participated in the ceremony marking the anniversary of German Unity Day.
The occasion provided an important opportunity to exchange perspectives, strengthen relationships, and reaffirm shared values of cooperation and peaceful coexistence.
On this occasion, we extend our warmest congratulations to the people and Government of Germany and express our sincere appreciation to the Consulate General of Germany for their kind invitation and gracious hospitality.
More Article
As part of the #MYRP project funded by Education Cannot Wait and granted by Save the Children International Iraq - منظمة انقاذ الطفل العالمية العراق .
In the framework of continuous efforts to support the education sector and promote the inclusive education process, the representative of Halabja Disabled Organization held a meeting with both (Inclusive Group) and (Problem Solving Group of Students with Disabilities) in Hawar School.
The meeting discussed in detail the obstacles and problems facing students, and emphasized on further coordination and formulating appropriate solutions to provide an appropriate educational environment for all students
More Article
Within the framework of the Local Space program and in collaboration with DCA, Halabja Disabled Organization participated in an advocacy training workshop on 23 and 24 September 2026 in Erbil.
The aim of the workshop was to strengthen the abilities of the participants to serve the community and establish an effective network for localization. These sessions provided opportunities to identify new strategies, effective tools and capacity building, introducing key advocacy principles for rights and interests.
This contribution is Halabja Disabled Organization's commitment to strengthening partnerships, developing the capacity of civil society organizations and supporting human services at the local and national levels
More Article
لە چوارچێوەی پرۆژەی #MYRP وەک بەشێک لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی لە عێراق کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پشتیگیریکردنی کەرتی پەروەردە و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندنی گشتگیر، نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هەردوو (گروپی گشتگیر) و (گروپی چارەسەری گرفتی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت) لە قوتابخانەی هاوار ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆ دەربارەی ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم قوتابیان کرا، و جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتر و داڕشتنی ڕێگەچارەی گونجاو کرایەوە بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو بۆ سەرجەم قوتابیان.
More Article