لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمدا، بەردەوامین لە پەرەپێدانی تواناکان
لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزمدا، بەردەوامین لە پەرەپێدانی تواناکان
بەبۆنەی ٢ی نیسان، ڕۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سیمینارێکی تایبەتی بە شێوازی ئۆنلاین بۆ مامۆستایانی (قوتابخانەی دلین) ڕێکخست.
سیمینارەکە تایبەت بوو بە بابەتی «چۆنیەتی هەڵسوکەوتی مامۆستا لەگەڵ قوتابیانی ئۆتیزم»، بە مەبەستی ئاشناکردنی زیاتری پەروەردەکاران بە ڕێگاکانی مامەڵەکردنی زانستی لەگەڵ ئەم منداڵە ئازیزانەدا.
لەگەڵ بونی خوێندنی قوتابخانە بە شێوازی ئۆنلاین ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهەمان شێواز بەردەوامە لە ئەنجامدانی چالاکییەکانی و ئەنجامدانی سیمینار بۆ قوتابیان و مامۆستاییان.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 13-05-2026