کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پشتیوانی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە پشتیوانی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو
بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاستی خوێندن و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، قوتابخانەی دلین کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی بۆ (گرووپی چارەسەری گرفتی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت) ڕێکخست. کۆبوونەوەکە بە بەشداری بەڕێز م. بەهجەت ڕەحمان، ئەندامی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، بەبۆنەی هەفتەی جیهانیی هۆشیاری ئۆتیزم، تیشک خرایە سەر گرنگیی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئەم قوتابیانە. لە تەوەرەی دووەمدا، بڕیاردرا بە دروستکردنی گرووپێکی تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت؛ ئەم هەنگاوە ئامانج لێی دروستکردنی پردێکی پەیوەندییە بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی خێرا بۆ هەر کێشە و گرفتێکی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی کە ڕووبەڕووی ئەم ئازیزانە دەبێتەوە.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 13-05-2026