پرۆژەی تەندروستی ١٩
پرۆژەی تەندروستی ١٩
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، ستافی پڕۆژەی (تەندروستی ١٩) دیدارێکیان لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە تێیدا بەشدار بوو، باس لە پلان و میکانیزمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کرا. ئەم دەستپێشخەرییە بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە و بە هاوکاری "لوتکەی تەندروستی کوردستان" و "بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە" بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان لە مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوورەکەدا
.
کاتى بڵاوکردنەوە 13-05-2026