Halabja Disabled Organization (HDO)

بەرەو ژینگەیەکی پەروەردەیی گشتگیر.

بەرەو ژینگەیەکی پەروەردەیی گشتگیر.
بەرەو ژینگەیەکی پەروەردەیی گشتگیر.
مامۆستا مەریوان (سەرۆکی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە) و مامۆستا بەهجەت (سەرپەرشتیاری پەروەردەی تایبەت)، سەردانی قوتابخانەکانی (دلین) و (هاوار)یان کرد.
​لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی دایک و باوکی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، باس لە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان و ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی قوتابیان کرا، بەتایبەت لە ڕووی ئاسانکاری و گۆڕینی شێوازی پرسیارەکان.
هەروەها هەنگاوەکانی دروستکردنی (ژووری گشتگیر) بە هەموو پێداویستییەکانیەوە وەک پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ خزمەتی زیاتری ئازیزانمان.
​ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە

.

کاتى بڵاوکردنەوە   18-05-2026
پەروەردە