ژنان پەروەردەكارو بنیادنەری پێكەوە ژیانن بەتایبەت ژنانی ئاینی سەركردە لە نێو ھەڵەبجە ڕۆڵ و كاریگەری لە مێژینەییان ھەیە فێركردنی ئەلف بێی ئاشتی زۆربەی زۆری نەوەكانمان
لە چوارچێوەی گرنگی ئەم ڕۆڵە ڕیكخراوی كەمئەندامانی ھەڵەبجە ھەستا بە ئەنجامدانی ڕاھێنانیكی ٣ ڕۆژە بۆ ژنانی ئاینی سەركردە لەچوارچێوەی پڕۆژەی(بنیاتنانی ئاشتی – بەهێزکردنی کۆمەڵگەی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) بەپشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ.
More Article
Women educators and builders of coexistence, especially women religious leaders in Halabja, have a longstanding role and influence in teaching the alphabet of peace to most of our generations. In the framework of this important role, the Halabja Disabled Organization conducted a three-day training for women religious leaders in Halabja community.
More Article
لەم جیهانەی پڕ لە زانیاریەدا ، زۆر گرنگە بۆ گەنجەکانمان پەرە بە تواناکانیان لە بابەتی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بدەن وەک یەکێک لەبابەتە گرنگەکانی ژیان . بەم بۆنەیەوە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە کۆتا زنجیرە گفتۆگۆکانی نێوان گەنجاندا هەستا بە ئەنجامدانی گفتۆگەیەکی تایبەت بۆ بەڕێز : ( م ئیدریس عەلی ئەحمەد ) بەناونیشانی( بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و ڕۆڵی لێبوردەیی و پێکەوەژیاندا ) شایەنی باسە ئەم زنجیرە گفتوگۆیە لەچوارچێوەی پڕۆژەی(بنیاتنانی ئاشتی – بەهێزکردنی کۆمەڵگەی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) بەپشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ.
لەکۆتایدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربوان
More Article
In this world full of information, it is very important for our young generation to develop their abilities in critical thinking as one of the most important things in life. On this occasion, Halabja Disabled Organization held a special discussion for Mr. Idris Ali Ahmad entitled (Critical Thinking and the Role of Tolerance and Coexistence). It is worth to mention that the series of discussions is supported by the International Organization for Migration
More Article
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەتە و هەمیشە کارلەسەر بەرەوپێشبردنی تواناکانیان دەکات و سوپاس و پێزانینی بەردەوامیشی هەیە بۆ کارەکانیان.
بەو بۆنەیەوە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی خۆی دەبەخشێتە هەریەکە لە بەڕێزان (بەختەوەر بەرزان) و (جیهاد عینایەت) لەپای ئەو کاروچالاکیانەی کە کەئەنجامیان داوە بۆخزمەتکردنی کۆمەڵگە و لەنێویشیاندا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر و کاری بەردەوامیان بۆدەخوازین.
More Article
لەبەردەوامی پەرۆشی بۆ بەرزکردنەوەی توانای گەنجان، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەستا بە ئەنجامدانی دوو ڕۆژی دیکەی ڕاهێنان بۆ دوو گرووپ لە گەنجانی خاوەن پێداویستی و گەنجانی دیکە لە سنووری هەڵەبجە و خورماڵ بەناونیشانی((هەنگاوەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی بچووک و کارسازی) لە بەروارەکانی (١١-١٢) و (١٨-١٩) مانگی پێنج. ئامانج لە ڕاهێنانەکە بریتیبوو لە ئاشناکردنی گەنجان بە هەنگاوەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی بچووک.
شایەنی ئاماژەپێکردنە کە ڕاهێنانەکە لەلایەن بەڕێز ڕاهێنەری بەئەزموون (بیلال سەعید)وە ڕاهێنەر و ڕاوێژكاری بازرگانی و بازاڕسازی و بەڕێوەبەری ئینستیوی ئابووری بەژمارە وتراوە.
لەکۆتایدا زۆر سووپاس بۆ بەڕێوبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە لەپای هاوکاریان بۆ چالاکیەکە بە دابینکردنی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکە
More Article
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە.
لەچوارچێوەی کارە زانستییەکانی وۆرک شۆپێکی زانستی لە (زانكۆی كۆیە)بەشی (پەروەردەی دەرونزانی)و(زانكۆی سلێمانی )بەشی (كاری كۆمەڵایەتی )ئەنجامدا بەناونیشانی (ڕۆڵی بەشە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان لە پەرەپێدانی خوێندنی گشتگیر )
وەھەروەھا خستنە ڕوی دەرەنجامە زانستییەکانی دوو توێژینەوەی زانستی لەبارەی (پەروەردەی گشتگیر وتێڕوانینی مامۆستایان لەبارەی پەروەردەی گشتگیر) و (ڕۆڵی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە بەرزکردنەوەی توانایی قوتابیانی پەروەردەی تایبەت). دواتر گفتوگۆی زانستی لە نێوان خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی ڕێکخراوو ئەنجامدرا
More Article