بڵاو بونەوەی توێژینەوەی تایبەتی ڕیكخراوی كەمئەندامانی ھەلەبجە لە گۆڤاری جیھانی

ڕیكخراوی كەمئەندامانی ھەلەبجە ئەكادیمی لە كاركردن داھینەری زانستی لە پیناو گشتگیركردنی كەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت لە خویندندا.
بڵاو بونەوەی توێژینەوەی تایبەتی ڕیكخراوی كەمئەندامانی ھەلەبجە لە گۆڤاری جیھانی Springer Open - middle East Current Psychiatry
(بەناونیشانی تێگەشتن لە كاریگەریی پاڵپشتی كۆمەڵایەتی لەسەر ئەدای خوێندنی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە نێوەندگیری ئاستی متمانە بە خۆبونیان لە پاریزگای ھەڵەبجەو دەوروبەری)
كە لە لایەنی تیمی توێژینەوەی ڕیكخراو (نیان عەزیز.كاروان مستەفا،عەباس شەریف وە زانیار مەقسود)ەوە نوسراوە زۆر سوپاس بۆ ماندوبونیان وە ڕیكخراو كارەكانی تیمی توێژینەوە بەرز دەنرخێینیت.
ئامانجمان بە ئەكادیمی بونی ھەر كاریكە كە ئەنجامبدریت بۆ كەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت
.
کاتى بڵاوکردنەوە 16-06-2023