Halabja Disabled Organization (HDO)

بەردەوامی ڕاهێنانی گەنجان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان

بەردەوامی ڕاهێنانی گەنجان  و بەرزکردنەوەی تواناکانیان

لەبەردەوامی پەرۆشی بۆ بەرزکردنەوەی توانای گەنجان، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەستا بە ئەنجامدانی دوو ڕۆژی دیکەی ڕاهێنان بۆ دوو گرووپ لە گەنجانی خاوەن پێداویستی و گەنجانی دیکە لە سنووری هەڵەبجە و خورماڵ بەناونیشانی((هەنگاوەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی بچووک و کارسازی) لە بەروارەکانی (١١-١٢) و (١٨-١٩) مانگی پێنج. ئامانج لە ڕاهێنانەکە بریتیبوو لە ئاشناکردنی گەنجان بە هەنگاوەکانی دەستپێکردنی پڕۆژەی بچووک.

شایەنی ئاماژەپێکردنە کە ڕاهێنانەکە لەلایەن بەڕێز ڕاهێنەری بەئەزموون (بیلال سەعید)وە ڕاهێنەر و ڕاوێژكاری بازرگانی و بازاڕسازی و بەڕێوەبەری ئینستیوی ئابووری بەژمارە وتراوە.

لەکۆتایدا زۆر سووپاس بۆ بەڕێوبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە لەپای هاوکاریان بۆ چالاکیەکە بە دابینکردنی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکە

.

کاتى بڵاوکردنەوە   16-06-2023
چالاکى