ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه ڕۆژی جیهانی منداڵان (٦/١) به‌رزڕاده‌گرێت.

ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه ڕۆژی جیهانی منداڵان (٦/١) به‌رزڕاده‌گرێت.
له‌چالاكییه‌كی هاوبه‌شدا (ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه) (ڕێكخراوی گوڵستان) (سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان) له ڕۆژی جیهانی منداڵاندا هه‌ستان به كردنه‌وه‌ی پیشانگای كتێب بۆ منداڵان و منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
له پێشانگاكه‌دا (ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه) ژماره‌یه‌ك له به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی (توێژینه‌وه، كتێب، نامیلكه، پرۆشه‌رو چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه)ی به به‌بێ به‌رامبه‌ر به‌خشییه منداڵان.
ئامانج له به‌خشینی به‌رهه‌مه‌كانیش به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی و منداڵان به‌تایبه‌تی ، دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گشتگیر‌و ئاشناكردنی منداڵان مافه‌كانی منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی بوو.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 16-06-2023