بەهێزکردنی هێزی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لە گەنجاندا

لەم جیهانەی پڕ لە زانیاریەدا ، زۆر گرنگە بۆ گەنجەکانمان پەرە بە تواناکانیان لە بابەتی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بدەن وەک یەکێک لەبابەتە گرنگەکانی ژیان . بەم بۆنەیەوە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە کۆتا زنجیرە گفتۆگۆکانی نێوان گەنجاندا هەستا بە ئەنجامدانی گفتۆگەیەکی تایبەت بۆ بەڕێز : ( م ئیدریس عەلی ئەحمەد ) بەناونیشانی( بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و ڕۆڵی لێبوردەیی و پێکەوەژیاندا ) شایەنی باسە ئەم زنجیرە گفتوگۆیە لەچوارچێوەی پڕۆژەی(بنیاتنانی ئاشتی – بەهێزکردنی کۆمەڵگەی هەڵەبجە بۆ ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی) بەپشتگیری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ.
لەکۆتایدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربوان
.
کاتى بڵاوکردنەوە 16-09-2023