دوو ڕۆژ ڕاهێنان بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی هەڵەبجە و سلێمانی.

بەڕێوەچوونی دوو ڕۆژ ڕاهێنان بۆ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی هەڵەبجە و سلێمانی.
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەدرێژەی چالاکیەکانیدا هەستا بە ئەنجامدانی دوو ڕۆژ ڕاهێنان بۆ سەرپەرشتیارانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەیی هەڵەبجە و سلێمانی لە بەروارەکانی 2023 /14/6-4 (بەمەبەستی ئاشناکردنیان بە پەروەردەیی تایبەت و گرنگی پەروەردەیی تایبەت و ئەو ڕێنمایانەی کە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەریکردوون بۆ زیاتر خزمەتکردنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە قوتابخانەکاندا) دوو ڕۆژ ڕاهێنانی پراکتیکی بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکەم تایبەت بوو بە ناسینەوەی جۆرەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت کەلەلایەن (م دینا )مامۆستا لە زانکۆی سلێمانیز
ڕۆژی دووەم هەریەکە لە بەڕێزان (م.نورەدین عثمان) بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە دەربارەی ڕێنماییە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە دەربارەی پەروەردەی تایبەت و (م.طاريق) بەڕێوبەری باخچە و قوتابخانەکانی وایز دەربارەی گرنگی پەروەردەیی تایبەت.
ئەم ڕاهێنانەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی(پەروەردەیەکی گشتگیر و ژینگەیەکی ئاشتیی خوازانە) بە پاڵپشتی ڕێکخراوی فیدای نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
لەکۆتای ڕاهێنانەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن لەلایەن بەڕێز مامۆستا(بەکر محمود) سەرپەرشتیاری کارگێڕی لە بەڕێوبەرێتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی
.
کاتى بڵاوکردنەوە 16-06-2023