Halabja Disabled Organization (HDO)
بەرەو ژینگەیەکی فێرکاری گشتگیر بۆ هەمووان

بەرەو ژینگەیەکی فێرکاری گشتگیر بۆ هەمووان

بەرەو ژینگەیەکی فێرکاری گشتگیر بۆ هەمووان
​لە چوارچێوەی پڕۆژەی (MYRP) - بەرنامەی چاکبوونەوەی چەند ساڵە لە عێراق، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children)، خولێکی هۆشیاری و ڕاهێنانی دەربارەی چەمکی "پەروەردەی گشتگیر" بۆ مامۆستایانی قوتابخانەی هاواری بنەڕەتی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
​تەوەرە سەرەکییەکانی دانیشتنەکە:
???? ئاشناکردنی مامۆستایان بە فەلسەفەی پەروەردەی گشتگیر و گرنگییەکەی لە پڕۆسەی خوێندندا.
???? خستنەڕووی ئەو هۆکار و کارئاسانییانەی کە ژینگەی قوتابخانە بۆ هەموو قوتابیان بە بێ جیاوازی دەگونجێنن.
???? گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی گۆڕینی قوتابخانە بەرەو سیستمێکی گشتگیر کە مافی خوێندن بۆ هەمووان دەستەبەر بکات.
​جێگەی دەستخۆشییە کە مامۆستایانی بەشداربوو بە پەرۆشی و خۆشحاڵی مەزنەوە بڕوانە بابەتەکە و جەختیان لە کاراکردنی ئەو هۆکارانە کردەوە کە قوتابخانەکەیان بەرەو ئاستێکی مرۆیی و زانستی بەرزتر دەبات.
​هەنگاوەکانمان بەردەوامن بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و پەروەردەیەکی یەکسان.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
 
More Article
Towards an Inclusive Educational Environment for All

Towards an Inclusive Educational Environment for All

Towards an Inclusive Educational Environment for All
​Within the framework of the Multi-Year Resilience Programme (MYRP) in Iraq, the Halabja Disabled Organization (HDO), with the generous support of Save the Children, conducted an awareness and training session on the concept of "Inclusive Education" for teachers at Hawar Primary School in Erbil.
​Key highlights of the session:
???? Introducing teachers to the philosophy and significance of inclusive education in the learning process.
???? Identifying the necessary accommodations and tools to adapt the school environment for all students, regardless of their individual needs.
???? Discussing mechanisms to transform schools into inclusive hubs that guarantee the right to education for every child.
​The participating teachers showed great enthusiasm and welcomed the initiative, emphasizing their commitment to implementing the necessary steps to transition their school towards a fully inclusive model.
​Our efforts continue to build an aware society and an equitable educational system for all.
This activity is part of the #MYRP project funded by Education Cannot Wait and granted by Save the Children International Iraq - منظمة انقاذ الطفل العالمية العراق
More Article
کۆبونەوەیەک لەبارەی خوێندنی گشتگیر

کۆبونەوەیەک لەبارەی خوێندنی گشتگیر

کۆبونەوەیەک لەبارەی خوێندنی گشتگیر
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/١/٢٦ ، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆسەی خوێندنی گشتگیر لە هەردوو قوتابخانەی (هاوار و دلین ) ئەنجامدرا.
​ بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان :
شیلان خەلیل جنید - بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لەوەزارەتی پەروەردە ، سازان قادر- بەڕێوەبەری پەروەردەی تایبەت ، سۆران محمد حسین- بەڕێوەبەری خوێندنی نائاسایی ، هاودەنگ خضر - لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان ، م. بەهجەت رحمان - ستافی ڕێکخراوی کەمئەندامان.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
More Article
سەردانی و ڕێزلێنان بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە

سەردانی و ڕێزلێنان بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە

سەردانی و ڕێزلێنان بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە
​ هەر دوو بەڕێز ( وریا حەمە کەرەم و هاوڕێز ساڵح) سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەیان کرد. ئەم سەردانە بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بوو بۆ کار و چالاکییە بەردەوامەکانی ڕێکخراو لە خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
​بە تایبەتی، وەک وەفایەک بۆ هەوڵە بێوچانەکانی ڕێکخراو لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو بڕگە یاساییانەی پەیوەستن بە مافی دامەزراندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە لە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەنداماندا چەسپێنراوە. لای خۆیانەوە، میوانەکان دەستخۆشییان لە ڕێکخراو کرد بۆ بوونیان بە داکۆکیکارێکی ڕاستەقینە لە مافە
یاساییەکانی ئەم توێژە.
More Article
Presentation of seminars

Presentation of seminars

Monday 19/1/2026 in order to raise awareness about the right to education of students with disabilities
At the request of Halabja Non-Governmental Institute for Computer Sciences, we held a seminar for second and third grade students on how to deal with students with disabilities and identify problems.
It is worth mentioning that Halabja Non-Governmental Institute for Computer Sciences has always helped in admitting and serving students with disabilities
More Article
هۆشیاری دەربارەی مافی خوێندنی  خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت

هۆشیاری دەربارەی مافی خوێندنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت

ڕۆژی دوشەممە 19/1/2026بەمەبەستی پێشکەش کردنی هۆشیاری دەربارەی مافی خوێندنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت
لەسەر داوای پەیمانگای هەڵەبجەی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر سیمینارێکمان بۆ خوێندکارانی قۆناغی دووەم وسێیەم ئەنجام دا سەبارەت بەچۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ناسینی گرفتەکان، سوپاس بۆ کارگێڕی پەیمانگا و مامۆستابەڕێزەکانیان و سەرجەم خوێندکاران، زۆر بەدڵسۆزانە کاردەکەن ئێمەش بەڵێنی هەر هاوکاریەک بۆ خزمەتی خاوەن پێداویستەکان دا.
شایەنی باسە پەیمانگای هەڵەبجەی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر هەمیشە هاوکار بووە لەوەرگرتن و خزمەت کردنی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت
More Article
(مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر)

(مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر)

(مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر)
​ ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children) بەهاوبەشی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بەچاودێری وەزارەتی پەروەردە هەستا بە ئەنجامدانی ڕاهێنانێک لەبارەی قۆناغی دووەمی خولی ڕاهێنانی (مۆدێلەکانی پەروەردەی گشتگیر _ مۆدێلی ٣&٤) . ئەم خولە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ (٤٠کاتژمێر) بەردەوام بوو و ئامانجی پەرەپێدانی تواناکان لە بواری پەروەردەی گشتگیر.
​تەوەرە سەرەکییەکانی خولەکە:
​لە میانی ئەم ڕاهێنانەدا، بە چڕی جەخت لەسەر دوو لایەنی ستراتیژی کرایەوە:
• ​ڕەخساندنی ژینگەی گونجاو (Accessibility): چۆنیەتی دەستەبەرکردنی ئاسانکاریی فیزیکی لە قوتابخانەکاندا بۆ ئەوەی هەموو منداڵان، بەبێ جیاوازی، بتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بێبەربەست بەشداری لە پڕۆسەی خوێندندا بکەن.
• ​پەرەپێدانی سەرچاوە فێرکارییەکان: ئاشنابوون بە تەکنیکە نوێیەکانی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی فێرکاری (Teaching Aids) کە لەگەڵ پێداویستییە جیاوازەکانی قوتابیاندا بگونجێت و کوالێتی خوێندن بەرز بکاتەوە.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
More Article
​Meeting on Inclusive Education

​Meeting on Inclusive Education

​Meeting on Inclusive Education
​On Monday, a special meeting was held at the General Directorate of Planning to discuss the development of the inclusive education process at Hawar and Dalin schools.
​The meeting was attended by:
​Shilan Khalil Junaid – Director General of Planning at the Ministry of Education.
​Sazan Qadir – Director of Special Education.
​Soran Mohammed Hussein – Director of Non-formal Education.
​Hawdang Khidr – Representative from the General Directorate of Planning.
​Mr. Bahjat Rahman – Staff member of the Disability Organization.
More Article
Inclusive Education Models

Inclusive Education Models

Inclusive Education Models
​Save the Children, in partnership with the Halabja Disabled Organization and under the supervision of the Ministry of Education, conducted the second phase of a training course titled "Inclusive Education Models – Models 3 & 4." The program spanned five days (40 hours) with the primary goal of capacity building within the field of inclusive education.
​Key Themes of the Course:
​During the sessions, the training focused intensively on two strategic pillars:
​Accessibility: Strategies for ensuring physical accessibility within schools to enable all children, without discrimination, to participate in the educational process independently and without barriers.
​Developing Educational Resources: Introducing modern techniques for producing and providing Teaching Aids that cater to the diverse needs of students, thereby enhancing the overall quality of education.
More Article
Continued provision of psychological and medical services

Continued provision of psychological and medical services

Continued provision of psychological and medical services in Halabja Disabled Organization
Within the framework of the continuous efforts of Halabja Disabled Organization to serve the community and improve the health and mental condition of citizens, our organization continues to provide psychological, social and medical treatment.
In order to provide the best service in a scientific manner, the process of seeing patients is conducted by Mr. (Dr. Jaafar Omar). These services are specifically targeted at the following groups:
• People with disabilities: Provide special support to overcome obstacles.
• Children: Treat behavioral and developmental problems in a favorable environment.
• Various mental problems: Provide medical counseling and treatment to all people suffering from mental problems.
Our organization reaffirms that it will continue to provide a favorable environment for patients, with the aim of reducing the burden on families and ensuring a decent life for all.
More Article
وەرگرتنی مۆڵەت

وەرگرتنی مۆڵەت

سەکۆی هاودەنگی رێکخراوەکانی هەڵەبجە لە ماوەی رابردوودا لەرێی چەندین چالاکییەوە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری کاری مەدەنی کردووە، بەو هۆیەوە لەپێناو هەنگاونانێکی کاراتر و چوونە قۆناغێکی نوێی خزمەتکردنەوە، ئەمرۆ بە فەرمی مۆڵەتی تۆماری لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان وەرگرت. بە پشتگیری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان ، کەسانی پێشکەوتوو خواز و مرۆڤ دۆست، لە ئایندەدا پرۆژە و چالاکی زیاتر لە شارەکە
ئەنجام دەدەین.
بەخۆشحاڵیەوە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەکۆی هاودەنگی
More Article
ڕاهێنان

ڕاهێنان

ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی (Save the Children) هەستا بە ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنانی یەک ڕۆژە بۆ ستافی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە HDO .
​ئەم ڕاهێنانە بە ئامانجی ئاشناکردنی ستافی ڕێکخراو بوو بە نوێترین سیاسەت و پۆلیسییە نێودەوڵەتییەکان، کە تیشکی خستە سەر سێ سێکتەری سەرەکی:
​بەشی دارایی (Finance): بۆ ڕێکخستنەوەی کاروباری ژمێریاری و شەفافیەت.
​سەرچاوە مرۆییەکان (HR): بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی ستاف و گەشەپێدانی تواناکان.
​زنجیرەی دابینکردن (Supply Chain): بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی کڕین و گەیاندنی پێداویستییەکان بە شێوەیەکی کاریگەر.
​ئەنجامدانی ئەم جۆرە ڕاهێنانانە دەبێتە هۆی زیاتر بەرەوپێشچوونی کارەکانی ڕێکخراو و خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە.
More Article

2 1