کۆیەی پڕ لە هونەر و مێژوو...
بەرواری٢٠٢٦/١٠/٢٤ سەکۆی هاودەنگی رێکخراوەکانی هەڵەبجە، سێیەمین گەشتی سەکۆی ئەنجامدا بۆ شاری کۆیە.
لە گەشتەکەدا سەردانی ئینستیتیوتی زەینەب خانی کرد لەگەڵ بەڕێزان دکتۆرە مەهاباد ئازاد، بەڕێوەبەری ئینستیتیوت، و مامۆستا ئارەزوو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری کارگێڕی، و ستافی ئینستیتیوتەکە گفتوگۆیەکی دۆستانەمان سەبارەت بە کاری رێکخراو و ئاشنابوونمان بە کارەکانی یەکدی ئەنجامدا.
هەر لە شاری کۆیە سەردانی قەڵای قشڵە، بازاڕی دێرینی کۆیە، مۆزەخانەی رۆستەم ئاغالە کرد، و لە کۆتاییدا سەردانەکەماندا لە ئیستاتیک کافێ گوێمان لە پارچە موزیکێکی ناسک گرت.
سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێزان دکتۆرە مەهاباد و مامۆستا ئارەزوو بۆ پێشوازی گەرمیان.
هەروەها سوپاس بۆ د. زانیار مقسود، بۆ هارکاریمان لە گەشتەکەدا.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 03-11-2026