بەشداریکردنی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە فۆکس گروپێکی ڕێکخراوی دابین
ئەمڕۆ دووشەممە (٢٠٢٦/١١/٢)، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، بەشداریی کرد لە چالاکییەکی فۆکس گروپ (Focus Group) کە لەلایەن ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ دیموکراسی (NED) لە هۆڵی ڕێکخراوی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "پاڵپشتیکردنی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت بەپێی یاسای ڕێکخستنی کاری سەندیکاکانی کرێکاران ژمارە (٥٢)ی ساڵی ١٩٨٧" ڕێکخرابوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ لەبارەی دۆخی کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت لە پارێزگاکەدا کرا. تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە بریتی بوون لە:
• خستنەڕووی هۆکارە سەرەکییەکانی کێشە و گرفتەکانی کرێکاران.
• ئاستەنگەکانی بەردەم بەدەستهێنانی مافە یاسایی و داراییەکانیان.
• دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکانی ژینگەی کار و ڕێژەی سەلامەتی.
• دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ باشترکردنی گوزەران و پاراستنی مافەکانیان.
.