کۆبوونەوەی نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەگەڵ گروپە چالاکەکانی قوتابخانەی هاوار
لە چوارچێوەی پرۆژەی #MYRP وەک بەشێک لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی لە عێراق کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پشتیگیریکردنی کەرتی پەروەردە و بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندنی گشتگیر، نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هەردوو (گروپی گشتگیر) و (گروپی چارەسەری گرفتی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت) لە قوتابخانەی هاوار ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆ دەربارەی ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم قوتابیان کرا، و جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتر و داڕشتنی ڕێگەچارەی گونجاو کرایەوە بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی پەروەردەیی گونجاو بۆ سەرجەم قوتابیان.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 27-10-2026