Halabja Disabled Organization (HDO)

کۆبوونەوەی دایک وباوکان دەربارەی پەروەردەی گشتگیر

کۆبوونەوەی دایک وباوکان دەربارەی پەروەردەی گشتگیر

لە چوارچێوەی پرۆژەی #MYRP وەک بەشێک لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی لە عێراق کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە.

​ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، کۆبوونەوەی دای بابانی هەردوو بازنەی یەکەم و دووەم لە قوتابخانەی (هاوار) لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

​لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری ڕێکخراو تیشکی خستە سەر گرنگیی پەروەردەی گشتگیر (Inclusive Education) و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دایک و باوکان منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان نەشارنەوە، بەڵکو هاوکار بن لە زامنکردنی مافی خوێندن و تێکەڵکردنیان لە ناوەندەکانی پەروەردەدا.

لە هەمان کاتدا گروپی چامپیۆن سرودێکیان پێشکەش کرد

​ئەم چالاکییە هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی خێزان لە پرۆسەی پەروەردە و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ سەرجەم منداڵان.

 

.

کاتى بڵاوکردنەوە   03-11-2026
پەروەردە