ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداری لە وۆرکشۆپێکی داکۆکیکردندا کرد
لە چوارچێوەی بەرنامەی Local Space و بە هاوبەشی لەگەڵ DCA، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە ڕۆژانی ٢٣ و ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لە هەولێر بەشداریی لە وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی داکۆکیکردندا کرد.
ئامانجی وۆرکشۆپەکە بەهێزکردنی تواناو لێهاتووییەکانی بەشداربووان بوو بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە کۆمەڵگەو دامەزراندنی تۆڕێکی کاریگەر بوو بۆ پرسی خۆجێیکردن (Localization) . لەم دانیشتنانەدا دەرفەت ڕەخسا بۆ ناسینی ستراتیژییە نوێیەکان، ئامرازە کاریگەرەکان و بەهێزکردنی تواناکان، ناساندنی بنەما سەرەکییەکانی داکۆکیکردن بۆ ماف و بەرژەوەندییەکان.
ئەم بەشدارییە پابەندبوونی (ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە)یە بە بەهێزکردنی هاوبەشییەکان، پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پشتگیریکردنی خزمەتگوزارییە مرۆییەکان لە ئاستی خۆجێی و نیشتمانیدا.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 27-10-2026