Halabja Disabled Organization (HDO)

بەڕێوەچوونی چالاکیەک لەسەر کردنەوەی قوتابخانە لە قوتابخانەکانی هاوار و دلین لە شاری هەولێر

بەڕێوەچوونی چالاکیەک لەسەر کردنەوەی قوتابخانە لە قوتابخانەکانی هاوار و دلین لە شاری هەولێر

​لە چوارچێوەی پڕۆژەی (MYRP)  وەک بەشێک لە بەرنامەی چاکبوونەوەی چەندساڵە لە عێراق کە لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانییەوە پاڵپشتی دەکرێت بەسەرپەرشتی وەزارەتی پەروەردە .

 ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە چالاکییەکی لەسەر کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و ساڵی نوێی خوێندن لە هەردوو قوتابخانەی هاوار و  قوتابخانەی دلین لە شاری هەولێر سازکرد.

​ئامانجی سەرەکیی ئەم چالاکییە بریتی بوو لە پشتگیریی دەروونی و بەخشینی کەشێکی خۆش و هاندەر بۆ قوتابیان، بەتایبەتی قوتابیانی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندندا. چالاکییەکە کۆمەڵێک بڕگەی تێدا جێبەجێ کرا، لەوانە:

​دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن: دابەشکردنی جانتا و کەلوپەلی خوێندن (قڕتاسیە) بەسەر قوتابیانی پۆلی یەکەمدا لەلایەن ڕێکخراوی میدیایی پزیشکییەوە، بە مەبەستی سووککردنی بارگرانیی سەر شانی خێزانەکان و هاندانی منداڵان بۆ خوێندن

​پشتگیریی دەروونی و کۆمەڵایەتی: ڕێکخستنی ئاهەنگێکی تایبەت بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی بەپێز و خۆش بەپێی پێوەرە دەروونی و پەروەردەیییەکان بۆ ئامادەکردنی قوتابیان بۆ پرۆسەی خوێندن

​بەئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە و نوێنەری ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی و  بەرپرسان و نوێنەرانی دامودەزگا حکومی و حزبییەکان بەشداربوون، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە ئیدارییەکانە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی پەروەردە

​ئەم جۆرە چالاکییانە ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ فێرخوازان و بەهێزکردنی ژێرخانی دەروونیی منداڵان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا

 

.

کاتى بڵاوکردنەوە   19-10-2026
پەروەردە