سەردانیکردن
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سەردانی دیوانی قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەڕێز نوخشە ناسیح وە پێشوازیان لێکرا.
مەبەست لەسەردانەکە تایبەت بوو بە دەستکردن بە ئامادەکاری کۆمەڵێک منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بەشداریکردن لە ئۆڵەمپیات و پێشبڕکێی نەتەوەیی (ماجیك ماث) کە ساڵانە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەم بوارەدا کاردەکات و هەوڵدەدات توانایی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەهەموو بوارەکاندا بەرەوپێش ببات.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 08-08-2024