Halabja Disabled Organization (HDO)

*خولی هاوینەی هاوڕێیانی مناڵەکەم*.

*خولی هاوینەی هاوڕێیانی مناڵەکەم*.

کاتێک خۆشەویستیی دایکێک دەبێتە ماڵێک بۆ هەموو منداڵان!

​لە شاری هەڵەبجە، مامۆستا شادان (دایکی منداڵێکی ئازیزمان کە تووشبووی داون سیندرۆمە) ماڵەکەی خۆی کردووەتە قوتابخانەیەکی بچووک

ئامانجی ئەم خولە تەنها فێرکردن نییە، بەڵکو دروستکردنی هاوڕێیەتی و تێکەڵکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەتە لەگەڵ منداڵانی دراوسێ و گەڕەکەکەیاندا، تاوەکو لە تەمەنێکی بچووکەوە فێری  یەکسانی و خۆشەویستی بن. ✨

 دەستپێشخەرییەک کە ڕێکخراوەکەمانی هێنایە مەیدان:

ئێمە لە ڕێکخراوی کەم‌ئەندامانی هەڵەبجە، بە شانازییەوە بووینەتە سپۆنسەری فەرمیی ئەم خولە بەخۆڕاییە. تیمی پسپۆڕ و ڕێنماییکارانی ڕێکخراوەکەمان ڕۆژانە و هەفتانە لەسەر هێڵن بۆ پێشکەشکردنی نوێترین ڕێکارەکانی پەروەردەکردن و وانەی تایبەتمەند.

 لە خولەکەدا منداڵان چی فێردەبن؟

 خوێندنەوە، نووسین و چیرۆکخوێندنەوە

 وێنەکێشان، چنین و کارە دەستییەکان

​⏳ ڕێکخستنی کات و دوورکەوتنەوە لە شاشەی مۆبایل و ئایپاد

هۆشیاریی ژینگەیی و کۆکردنەوەی پلاستیک بۆ پاراستنی شاری هەڵەبجە.

 

#دایکایەتی#خاوەن_پێداویستی_تایبەت

#داون_سیندرۆم#کەمئەندامانی_هەڵەبجە

#کۆمەڵگەی_بێ_جیاکاری#خولی_هاوینە#پەروەردەی_ئەرێنی

 

.

کاتى بڵاوکردنەوە   11-10-2026
ڕاهێنان و سمینار