ڕێکخراوى کەمئەندامانى هەڵەبجە

لە درێژەی پشتیوانییەکاندا؛ کتێبی چیرۆکی بەسەر بەشداربووانی «خولی هاوینەی هاوڕێیانی مناڵەکەم»دا دابەشکرا

لە درێژەی پشتیوانییەکاندا؛ کتێبی چیرۆکی بەسەر بەشداربووانی «خولی هاوینەی هاوڕێیانی مناڵەکەم»دا دابەشکرا

​لە چوارچێوەی بەردەوامی پشتیوانی و سەرپەرشتیکردنی پرۆژە و دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەکان، تیمی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سەردانی «خولی هاوینەی هاوڕێیانی مناڵەکەم»یان کردەوە، کە لەلایەن مامۆستا شادان ڕێکخرابوو.

​لە سەردانەکەدا و بە مەبەستی هاندانی زیاتری منداڵان، ڕێکخراوەکەمان کۆمەڵێک چیرۆکی بەسوود وەچەندین یاری فکری کەپێکەوە لەگەڵ قوتابیەکان ڕەنگ دەکرێن

  بەسەر تەواوی منداڵانی بەشداربوودا دابەش کرد. ✨

 ئامانجمان لەم چالاکییە:

پەرەپێدانی کلتووری خوێندنەوە و ئاشناکردنی منداڵان بە جیهانی کتێب.

 بەهێزکردنی گیانی هاوڕێیەتی و تێکەڵبوونی زیاتری منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ هاوڕێیانی گەڕەکەکەیاندا.

هاندانیان بۆ دوورکەوتنەوە لە شاشەی مۆبایل و بەسەربردنی کاتێکی پڕ لە فێربوون و چێژ.

​ئێمە لە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی نوێترین ڕێکارەکانی پەروەردەکردن و وانەی تایبەتمەند.

​دووبارە دەستخۆشی لە مامۆستا شادانی ئازیز دەکەین بۆ دروستکردنی ئەم ماڵە پڕ لە خۆشەویستییە. 

.

کاتى بڵاوکردنەوە   11-10-2026
پەروەردە