پاڵپشتیکردنی خوێندنی گشتگیر و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ قوتابییان
.لە چوارچێوەی پرۆژەی #MYRP وەک بەشێک لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی لە عێراق کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ برەودان بە خوێندنی گشتگیر، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەستا بە دابینکردنی بەشی دووەم لە کەرەستەی فێرکاری بۆ ژووری سەرچاوە لە هەردوو قوتابخانەی (هاوار) و (دلین) لە شاری هەولێر
وەک کەرەستەکانی (وەرزشی، هونەری، بیرکاری، ئینگلیزی و زانست) .
ئامانجمان بەهێزکردنی بنەماکانی خوێندنی گشتگیر و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە تا هەموو قوتابییەک، بە بێ جیاوازی و بەپێی تواناکانی خۆی، مافی فێربوونی شایستەی هەبێت.
#ڕێکخراوی_کەمئەندامانی_هەڵەبجە #خوێندنی_گشتگیر #پەروەردە #ژووری_سەرچاوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 11-10-2026