کۆبوونەوەی هاوبەش و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن
لە چوارچێوەی پرۆژەی #MYRP وەک بەشێک لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی لە عێراق کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە.
لە هەردوو قوتابخانەی دلین و هاوار لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و گروپی PTA (ئەنجومەنی دایباب و مامۆستایان)، کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا.
تەوەرە سەرەکییەکان:
بەدواداچوون بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستییانەی لە کۆبوونەوەی پێشوو داواکرابوون.
ئامادەکاری تەواو بۆ ئامادەکردنی ژینگەیەکی گونجاو پێش کردنەوەی دەرگای قوتابخانە.
ڕێکخستنی ئاهەنگێکی تایبەت بۆ پێشوازیکردن لە قوتابیانی پۆلی یەکەم بە هاوکاری "گروپی چامپیۆن"، بە مەبەستی دڵخۆشکردنیان و ئاشناکردنیان بە بەشەکانی قوتابخانە.
ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردن و ڕەخساندنی داهاتوویەکی ڕووناکتر بۆ سەرجەم قوتابیان.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 11-10-2026