Halabja Disabled Organization (HDO)

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە ڕاهێنانی (تەکنیک و کارامەیییەکانی کۆچینگ و مەنتۆرینگ)ی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا

لە چوارچێوەی تۆڕی جیهانیی لۆکاڵ سپەیس (Local SPACE) و بە مەبەستی بەردەوامی بەرزکردنەوەی تواناسازیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە (HDO) بە خۆشحاڵییەوە ڕاهێنانی تایبەت بە «کارامەیییە سەرەکییەکانی کۆچینگ و مەنتۆرینگ» (Core Coaching and Mentoring Skills)ی بۆ ۲٥ ڕێکخراوی شاری سلێمانی و هەڵەبجە ئەنجامدا.

ئەم ڕاهێنانە لە هۆتێلی تایتانیک بەڕێوەچوو و لە لایەن نیان عەزیز، ئەندام و دەرچووی (Humanitarian Leadership Academy) لە بواری کۆچینگ و مەنتۆرینگ وەکو ڕاهێنەر وترایەوە.

لە ناوەڕۆکی ڕاهێنانەکەدا تیشک خرایە سەر چەمک و بنەما سەرەکییەکانی بواری کۆچینگ و مەنتۆرینگ، شیکردنەوەی تەکنیکە نوێیەکان، و چۆنیەتیی بەکارهێنانیان بۆ پەرەپێدانی توانای کارمەندان و ڕێکخراوەکان بە مەبەستی دروستکردنی کاریگەریی ئەرێنی و بەردەوام.

ئێمە لە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی تواناکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.

#ڕێکخراوی_کەمئەندامانی_هەڵەبجە #کۆچینگ #مەنتۆرینگ #گەشەپێدانی_تواناکان #سلێمانی #هەڵەبجە #LocalSPACE #HDO

.

کاتى بڵاوکردنەوە   11-10-2026
پەروەردە