(دەروون دروستی و خۆشگوزەرانی لەکاتی قەیرانەکاندا)
(دەروون دروستی و خۆشگوزەرانی لەکاتی قەیرانەکاندا) ناونیشانی پانێڵە زانستییەکەی
(ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە) و (سەنتەری کورد مێد) بوو.
ڕۆژی 2026/7/16
لە هۆڵی (پرۆفیسۆر د.مستەفا زەڵمی)شاری هەڵەبجە شاهیدی گەورەترین پانێڵی زانستی بوو، کە تەواوی توێژە جیاوازەکان تیایدا بەشداربوون.
لەم پانێڵەدا، بە قووڵی گفتوگۆ کرا لەسەر پرسەکانی تایبەت بە دەروون دروستی و ڕێگاچارە زانستی و کردەییەکان لەکاتی قەیرانەکاندا.✨
سپاس و پێزانین:
سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە لەپای کارئاسانی و دابینکردنی هۆڵ.
بەرپرسانی حکومی و حزبی و پەرلەمانتاران.
سوپاس بۆ پانێڵستەکانمان کە زانست و ئەزموونەکانیان بەئامادەبووان بەخشی.
بۆ یەکە یەکەی ئێوەی ئامادەبوو، بەشداریی و گفتوگۆکانتان گرنگی و جوانییەکی تایبەتی بە پانێڵەکە بەخشی.
سوپاس بۆ کچان و کوڕانی خۆبەخشی هەڵەبجە کە چالاکییەکەیان ڕازاوەتر کرد.
ئامانجی ئێمە بەردەوامبوونی ئەم جۆرە هۆشیارییانەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی تەندروستتر بۆ هەمووان.
.