ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن
ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن
لە چوارچێوەی بەردەوامیی چالاکییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە کۆبونەوەیەکی تایبەتی ئەنجامدا لەگەڵ لیژنەی پاراستنی ژینگەی قوتابخانەی هەردوو قوتابخانەی (هاوار و دلین) لە شاری هەولێر.
پێکهاتە و ئامانجی لیژنەکە:
ئەم لیژنەیە پێکهاتووە لەو قوتابییە دڵسۆزانەی کە نیشتەجێی نزیک قوتابخانەکانن، بە مەبەستی:
پاراستنی ژینگەی ناوخۆ و دەوروبەری قوتابخانەکان و سەرجەم کەلوپەلەکانی قوتابخانە و ڕاگرتنی پاکوخاوێنییان.
چاودێریکردنی بەردەوام و ڕێکخستنی ناوەندەکان وەک ئامادەکارییەکی پێشوەختە بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی نوێی خوێندن.
بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژینگەیی لە نێوان قوتابییاندا و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و دروستکردنی کەشێکی تەندروست و لەبار بۆ خوێندن.
پێدانی ڕۆڵ بە قوتابیان تاببنە پردێکی پەیوەندی لە نێوان قوتابخانە و دایباب و ڕێکخراوی کەمئەندامان .
سەرپەرشتیکردنی ئەم لیژنە و کۆبونەوانە لەلایەن ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەوە، بەشێکە لە ستراتیژی ڕێکخراو بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەروەردە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو و گشتگیر بۆ سەرجەم قوتابییان.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی (MYRP) کە پاڵپشتی
دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانیەوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 01-09-2026