دەستخۆشی و بەردەوامی لە خزمەتکردن
دەستخۆشی و بەردەوامی لە خزمەتکردن
ڕۆژی ٦/٥/٢٠٢٦ لە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، میوانداری کاک ڕابەر سەباح و کاک هاوکار عبداللە ڕاوێژکاری نابینایانمان کرد. لە کۆبوونەوەیەکدا پلان و کاری داهاتوومان بۆ پشتگیریکردنی مافەکانی کەمئەندامان و نابینایان تاوتوێ کرد.
ئێمە وەک ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، شانازی بەوە دەکەین کە هەمیشە ماڵی هەمووان بووین. سوپاسی ئەو خەڵاتە هێماییە دەکەین کە لەلایەن نابینایانی شارە خۆشەویستەکەمانەوە پێمان بەخشرا. ئەم ڕێزلێنانە بەرپرسیارێتی ئێمە گەورەتر دەکات تا زیاتر تێبکۆشین بۆ دابینکردنی مافەکانتان، بەتایبەت لە ڕەخساندنی هەلی دامەزراندن و بەشداریپێکردنتان لە کایە جیاوازەکاندا.
کار و خزمەتمان بەردەوامە بۆ هەمووان بەبێ جیاوازی.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 07-06-2026