پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنان
پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنان
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندن و تەواوکردنی قۆناغێکی گرنگی پەروەردەیی، وەک ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم قوتابیانی پۆلی شەشەمی هەردوو قوتابخانەی (هاوار و دلین) لە شاری هەولێر دەکەین.
خۆشحاڵین کە لەم قۆناغەدا، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی زنجیرەیەک (ڕاهێنان، سیمینار و پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانیان) بە شێوازێک کە لەگەڵ بنەماکانی خوێندنی گشتگیر (Inclusive Education) بگونجێت، توانیومانە هاوکار و پاڵپشتێکی ڕاستەقینەی قوتابیە ئازیزەکانمان بین.
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و داهاتوویەکی گەش بۆ سەرجەم قوتابیان دەخوازین لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 07-06-2026