Halabja Disabled Organization (HDO)

خزمەتکردن بە نەخۆشانی سالاسیمیا؛ ئەرک و شانازییە.

خزمەتکردن بە نەخۆشانی سالاسیمیا؛ ئەرک و شانازییە.
خزمەتکردن بە نەخۆشانی سالاسیمیا؛ ئەرک و شانازییە.
​لە ڕۆژی جیهانی سالاسیمیادا، وەک وەفایەک بۆ ورە و خۆڕاگری نەخۆشانی ئازیز، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە هاوبەشی لەگەڵ کاک (شێخ ئومێد) و هاوکارانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز م. عبدالرحمن، ئێوارەخوانێکی شایستەیان بۆ نەخۆشانی سالاسیمیای سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕێکخست.
​ ئامانجی مەراسیمەکە:
​ئەم چالاکییە تەنها ئێوارەخوانێک نەبوو، بەڵکو پەیامێکی پڕ لە میهرەبانی و پشتیوانی بوو بۆ ئەو ئازیزانەی کە ڕۆژانە لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا دەجەنگن.
???? سوپاس و پێزانین:
​لە بەشێکی تری مەراسیمەکەدا، بە فەرمی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەریەک لە:
​سەنتەری سالاسیمیای هەڵەبجە
​بانکی خوێنی هەڵەبجە
​کرد، لەپای ماندووبوون و خزمەتە بەردەوامەکانیان و دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   07-06-2026
چالاکى