Halabja Disabled Organization (HDO)

هەنگاوی نوێی زانستی

هەنگاوی نوێی زانستی
هەنگاوی نوێی زانستی
(شڵەژانەکانی شەبەنگی ئۆتیزم) بەیەکێک لە شڵەژانەکانی کۆمەڵەی نەخۆشییە دەمارییەکان دادەنرێت.
ڕێژەی کەسانی توشبووی شەبەنگی ئۆتیزم لەجیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو لەزیادبووندایە.
لەهەنگاوێکی نوێدا (ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە) بەئامانجی ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لەبارەی (ئۆتیزم: دەستنیشانکردن، دەستوەردان، شیاندن) لە (زانکۆی صلاح الدین) لەگەڵ بەڕێزان (پ.ی.د. مازن عبدالخالق عثمان) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و (د. ئاراز حکیم رضا) سەرۆکی بەشی (پەروەردەی تایبەت) و (کاک هێمن جلال) بەڕێوەبەری سەنتەری باهۆزو ژمارەیەک لە لیژنە جیاوازەکانی کۆنفرانس کۆبووەوە.
ئامانج لەم کۆنفرانسەداڕشتنی پلانی هاوبەش و خستنەڕووی دیدگایەکی نوێ دەبێت بەمەبەستی کاری پێکەوەیی بە پشت بەستن بەنوێترین دەرەنجامەکانی توێژینەوە زانستییەکان.
(ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە) بەشێوەیەکی شیلگیرانە کاردەکات بۆ سەرجەم توێژەکانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
لەم پێناوەشدا بەگرنگی و بایەخەوە لەهەوڵە زانستی و کۆنفرانسە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەڕوانێت.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   18-05-2026
پڕۆژەکان