کۆبونەوەیەک لەبارەی خوێندنی گشتگیر
کۆبونەوەیەک لەبارەی خوێندنی گشتگیر
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/١/٢٦ ، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆسەی خوێندنی گشتگیر لە هەردوو قوتابخانەی (هاوار و دلین ) ئەنجامدرا.
بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان :
شیلان خەلیل جنید - بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لەوەزارەتی پەروەردە ، سازان قادر- بەڕێوەبەری پەروەردەی تایبەت ، سۆران محمد حسین- بەڕێوەبەری خوێندنی نائاسایی ، هاودەنگ خضر - لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان ، م. بەهجەت رحمان - ستافی ڕێکخراوی کەمئەندامان.
ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی #چاکبونەوەی_چەندساڵەی کە پاڵپشتی دەکرێت لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ەوە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 01-04-2026