سەردانی و ڕێزلێنان بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە
سەردانی و ڕێزلێنان بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە
هەر دوو بەڕێز ( وریا حەمە کەرەم و هاوڕێز ساڵح) سەردانی ئۆفیسی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەیان کرد. ئەم سەردانە بە مەبەستی دەربڕینی سوپاس و پێزانین بوو بۆ کار و چالاکییە بەردەوامەکانی ڕێکخراو لە خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
بە تایبەتی، وەک وەفایەک بۆ هەوڵە بێوچانەکانی ڕێکخراو لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو بڕگە یاساییانەی پەیوەستن بە مافی دامەزراندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە لە یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەنداماندا چەسپێنراوە. لای خۆیانەوە، میوانەکان دەستخۆشییان لە ڕێکخراو کرد بۆ بوونیان بە داکۆکیکارێکی ڕاستەقینە لە مافە
یاساییەکانی ئەم توێژە.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 01-04-2026