وەرگرتنی مۆڵەت
سەکۆی هاودەنگی رێکخراوەکانی هەڵەبجە لە ماوەی رابردوودا لەرێی چەندین چالاکییەوە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری کاری مەدەنی کردووە، بەو هۆیەوە لەپێناو هەنگاونانێکی کاراتر و چوونە قۆناغێکی نوێی خزمەتکردنەوە، ئەمرۆ بە فەرمی مۆڵەتی تۆماری لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان وەرگرت. بە پشتگیری فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان ، کەسانی پێشکەوتوو خواز و مرۆڤ دۆست، لە ئایندەدا پرۆژە و چالاکی زیاتر لە شارەکە
ئەنجام دەدەین.
بەخۆشحاڵیەوە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەکۆی هاودەنگی
.
کاتى بڵاوکردنەوە 01-04-2026