Halabja Disabled Organization (HDO)

بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە دەروونی و پزیشکییەکان

بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە دەروونی و پزیشکییەکان
بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە دەروونی و پزیشکییەکان لە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە
​لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و باشترکردنی باری تەندروستی و دەروونی هاوڵاتیان، ڕێکخراوەکەمان بەردەوامە لە پڕۆژەی پێشکەشکردنی چارەسەری دەروونی، کۆمەڵایەتی و پزیشکی.
​بەمەبەستی گەیاندنی باشترین خزمەتگوزاری بە شێوازێکی زانستی، پڕۆسەی بینینی چارەخوازان لەلایەن بەڕێز (د. جەعفەر عومەر) ئەنجام دەدرێت. ئەم خزمەتگوزارییانە بە تایبەتی ئاڕاستەی ئەم توێژانە دەکرێن:
• ​کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت: دابینکردنی پاڵپشتی تایبەت بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان.
• ​منداڵان: چارەسەرکردنی گرفتە ڕەفتاری و گەشەییەکان لە ژینگەیەکی لەباردا.
• ​گرفتە دەروونییە جیاوازەکان: پێشکەشکردنی ڕاوێژ و چارەسەری پزیشکی بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی بەدەست کێشە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن.
ڕێکخراوەکەمان دوپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ چارەخوازان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەر شانی خێزانەکان و
دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەمووان.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   01-04-2026
بینینی نه‌خۆش