Halabja Disabled Organization (HDO)

ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی

ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی
???? ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی ٢٠٢٥
دروشمی ئەمساڵ: "ئەولەویەتدان بە تەندروستی دەروونی لە کاتی دۆخە لەناكاوەكاندا"
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە (HDO) هەموو کاتێك پێشەنگ بووین لە پێشینەدان بە تەندروستی دەروونی بەشێوەیەکی تایبەتی لە کاتی دۆخە نائاساییەکان.
???? تا مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ (٢٠٢٥)، پزیشکان و چارەسەركارانی دەروونی ڕێکخراوەکەمان ٢٤٠ کەسیان چارەسەر و یارمەتی داوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەی دەروونی.
لەم ڕۆژە گرنگەدا، دووبارە و هەمیشە هەوڵی پەرەپێدانی تەندروستی دەروونی بۆ هەمووان دەدەین بەتایبەتی كەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت
???? بە ئومێدی دەرونیكی ئارام بۆ هەموان

.

کاتى بڵاوکردنەوە   15-02-2026
پاڵپشتی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی