ڕێکخراوى کەمئەندامانى هەڵەبجە

تاوتوێکردنی ١٠ ساڵەی کارکردنی هاوبەش لە بواری پەروەردەی گشتگیر

تاوتوێکردنی ١٠  ساڵەی کارکردنی هاوبەش لە بواری  پەروەردەی گشتگیر
 
تاوتوێکردنی ١٠ ساڵەی کارکردنی هاوبەش لە بواری پەروەردەی گشتگیر
‎
‎ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٥/٩/٢٥
‎
‎لەسەردانێکی فەرمیدا ستافی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهاوبەشی ستافی فیدای نێودەوڵەتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەیان کرد و لەلایەن بەڕێز مامۆستا(سۆران عومەر مصطفى) بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجەوە بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
‎
‎ئامانج لە سەردانەکە دەربڕینی سوپاس و پێزانین بوو بۆ پشتیوانی و هاوکارییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە وەهەروەها وەرگرتنی سوپاس و پێزانین لەلایەن بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید لەپای خزمەتە بەردەوامەکانی هەردوو ڕێکخراو.لە بواری پەروەردەی گشتگیر لەچوارچێوەی پڕۆژەی (پەروەردەی گشتگیر و ژینگەیەکی ئاشتیخوازانە).
‎لای خۆیەوە بەڕێز مامۆستا(سۆران عمر مصطفى) سوپاسی هەردوو ڕێکخراوی ناوبراوی کرد و ڕایگەیان لە دە(١٠)ساڵی ڕابردوودا خزمەتی گرنگ و بەرچاویان لەپارێزگای هەڵەبجە بە پڕۆسەی پەروەردەی و فێرکردن کردووە ، بەو بۆنەشەوە خەڵاتی وەفا و پێزانینی پێشکەش بە ڕێکخراوی (FIDA) فیدا کرد.
‎
‎جێی ئاماژەپێدانە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهاوبەشی ڕێکخراوی فیدای نێودەوڵەتی لەساڵی (٢٠١٦)ەوە لە بواری پەروەردەی گشتگیر و فێرکردن لە پارێزگای هەڵەبجە خزمەت ئەکەن بەپاڵپشتی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە .
‎
‎لەکۆتایدا ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوبەران ، سەرپەرشتیاران ، مامۆستایان و دایبابان دەکات لەپای بەدەمەوەهاتنیان لە پڕۆژەکەدا.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   11-02-2026
پەروەردە