ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە پێشوازی لە بەرێز وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان كرد
ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە پێشوازی لە بەرێز وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان كرد
ئەمڕۆ ١٣ــ ٨ــ ٢٠٢٥ بەڕێز (خاتوو كوێستان ) وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بەیاوەری بەڕێز( م دانا حمە شەریف )بەڕێوەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی ،و چیمەن خان و تارا خان و كاك ئاسۆسەردانی ڕیكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجەیان كرد، بەمەستی گەیاندنی سوپاس و پێزانینی وەزارەتیان لەپای ئەو خزمەتەی كە ڕێكخراو كەمئەندامانی هەڵەبجە بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەیكات ،وە بەڕێزیان ڕایگەیاند كە كارەكانی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە لەكوردستاندا جێگەی شانازین ،كە كراون بۆ بەرزكردنەوەی توانای كەسانی خاوەن
پێداویستی تایبەت ، ستافی ڕێكخراو سەردانەكەیان بەرز
دەنرخێنێت و بەڵێنی بەردەوامی دا
.
کاتى بڵاوکردنەوە 26-01-2026