ڕۆڵی سۆشیاڵ میدیا لە دنیای بزنسدا

ڕۆڵی سۆشیاڵ میدیا تەنها لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا کورت ناکرێتەوە، بەڵکو بووەتە ناوەندی یەکلایکردنەوەی پرسە جۆراوجۆرەکان، لەنێویشیاندا دونیای ئابووری و کڕین و فرۆشتن ودروستکردن و پەرەپێدانی بزنس. ڕاهێنانی (سۆشیاڵ میدیاو فراوانکردنی بزنسی کەسی) بۆ ژمارەیەک لە گەنجان و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ (سەنتەری پەرەپێدان بۆ کار)ی زانکۆی هەڵەبجە لەمیانی سێ ڕۆژ ڕاهێنانی چڕی تیۆری و پراکتیکیدا بەڕێوە دەچێت. .ئهم چالاكییه لهچوارچێوهی پڕۆژەی( بەهێزکردنی گەنجان بە ئامانجی سەلامەتی دیجیتاڵی: ڕووبەڕووبوونەوەی زانیاری هەڵە و توانایی خۆڕاگری) ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهاوبەشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ چوارچێوەی چێوەی سندوقى وەسڵ بۆ کۆمەڵگەى مەدەنیی دا جێبهجێی دهكات.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 10-02-2025