Halabja Disabled Organization (HDO)

پڕؤژەی زیرۆ و دەستکەوتێکی دیکە بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە

پڕؤژەی زیرۆ و دەستکەوتێکی دیکە بۆ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە

 

کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕوبەڕووی چەندین گرفت و ئاستەنگ دەبنەوە لە بەدەستهێنای دەرفەتی کارکردن بەهۆکارە جیاوازەکان، لەوانە نەبوونی دەرفەتی یەكسان، گونجاو، ئەزموون، پشتگیری، ئاسانیگەیشتن و تێڕوانینی نەرێنی سەبارەت بە تواناكانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەروەها کۆمەڵێك هۆکار و ڕێگری دیكەش.

 بە دەرككردن بەو ڕێگری و ئاڵانگاریانە، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەمیشە هەوڵی داوە ببێتە سەکۆیەک بۆ داکۆکیکردن و کەمکردنەوەی گرفتەکانی بەردەم کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕێگەی پڕۆژە و چالاکیانیەوە.

بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە یەکێک لە پڕۆژەکانی  ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە كە تایبەتە بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا بۆ زیادكاردنی داهات و فراوانكردنی پڕۆژەی پەلەوەری و تایبەت بە هەلی کار و پشتگیری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کۆی گشتی ٥٢٢ پڕۆژەی پێشكەشكراو لەبوراەكانی تەكنەلۆژیا و دامەزراندن یەكێكە لە ھەڵبژێردراوانی خەڵاتی (پڕۆژەی زیڕۆ) بۆ ساڵی  ٢٠٢٥.

 پڕۆژەی زیرۆ كە ئەمساڵ ZeroCall25) )بەدوای داهێنەرترین و کاریگەرترین و گەورەترین چارەسەردا گەڕا لە بوارەکانی دامەزراندن و تەکنەلۆژیا. لە کۆی ٩٠ وڵات و 522 پڕۆژە، ئێمە بەخۆشحاڵیەوە لەنێو ١٦٠  پڕۆژەی هەڵبژێراوانداین و لە عێراقدا تەنها ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەڵبژێراوە. ئەم دەستکەوتەش جەخت لەسەر گرنگی کارەکانمان دەکاتەوە لە دروستکردنی گۆڕانکاری و پێشخستنی گشتگیری و دۆزینەوەی هەلی کار و پشتگیری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

هەوەها دیاریكردنی كۆتا لیستی هەڵبژێردراوان لە ٣/١٢/٢٠٢٤، لە ڕۆژی جیهانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دەبێت.

 ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەو دەرفەتە دەکەین کە دەستکەوت و کارەکانمان لە کۆنفرانسی پڕۆژەی زیڕۆ ٢٠٢٥ لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڤییەنا لە مانگی سێی ساڵی داهاتوودا پیشان بدەین بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

بۆ بینینی زانیاری زیاترو لیستی هەڵبژێراوان دەتوانن سەردانی سایتی فەرمی پڕۆژەی زیرۆ بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە:

https://zeroproject.org/news/article/meet-your-zerocall25-shortlist

.

کاتى بڵاوکردنەوە   21-08-2024
چالاکى