چالاکی
لە بەواری ٢٠٢٤/٨/١١ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و ڕێکخراوی نوێ هەستان بەئەنجامدانی چالاکیکی هاوبەش لە پارێزگای هەڵەبجە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوان بە ناونیشانی ( ڕۆڵی گەنجان لە کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا).
کە پێک هاتبوو لە پانێڵیک سەبارەت بە ڕۆڵی گەنجان لە کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانی کەش و هەوا لەلایەن کەسانی پسپۆری بوارەکە. لەپاشان وەرگرتنی ڕاوسەرنجی ئامادەبوان سەبارەت بە بابەتەکە.
لەبەشی کۆتایی چالاکیەکە گەنجانی بەشداربوو بون بە چەند گروپێک و بیرۆکە و ڕاسپاردەی خۆیان پێشکەش کرد.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 12-08-2024