Halabja Disabled Organization (HDO)

بەشداریکردن

بەشداریکردن
 
 
نوێنەری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەشداربوو لە کۆبوونەوەی دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بەرێز زەکیە سید صالح بریکاری وەزارەت
لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر تەوەرە سەرەکیەکانی جێگیرکردنی ستراتیژی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵاکان، کە بریتی بوون لە تەوەرەکانی تەندروستی و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و تەوەری بە تواناکردن و پەروەردەو فێرکردن و هەڵی کارو یاسادانان و سیاسەتەکان و تەوەری هۆشیاری و دەستڕاگەیشتن بە ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان.....هتد، ئەمە جگە لەوەی کە باس لە میتۆدۆلۆژیای ئامادەکردن و پلانی ستراتیژی کە خۆی لە " دیراسەکردنی کەیس و پلاندانان و جێبەجێکردن و بەدواداچوون و شێوازی شیکاری بەکارهێنراو" دەبینێتەوە،
دواتر جەختکرایەوە له هەماهەنگی نێوان وەزارەته پەیوەندارەکان بۆ ڕێکارەکانی نوسینەوەی ڕەشنووسی ستراتیژییەکەو ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ترو ۆرکشۆپ و بۆچوونی ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان و کورتەباڵاکان کرایەوە...
پاشان بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ژمارە حسابی ٤٧٢ راگەیاند کە سندوقێکە بۆ هاوکاری کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت دامەزراوە.

.

کاتى بڵاوکردنەوە   14-07-2024
چالاکى