بەڕێوەچوونی گرووپی سێیەمی پڕؤژەی پەلەوەری

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە دەستیکرد بە جێبەجێکردنی گرووپی دووەمی پڕۆژەی پەلەوەری زیرەک. ئەم پڕۆژەیە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانە لەڕێگەی ڕاهێنانیان لەسەر تەکنیکەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر و بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان ، بە سودوەرگرتن لە هەلومەرجی باشی شارەکە بۆ کشتوکاڵ. پڕۆژەکە گرنگی بەو ژنانە دەدات کە پڕۆژەی پەلەوەریان هەیە، فێریان دەکات چۆن بەرهەمهێنان و بەردەوامیی باشتر بکەن. لەکاتی تەواوکردنی ڕاهێنانەکان، 15 ژنی خاوەنکار پاڵپشتی دارایی وەردەگرن بۆ گەشەپێدانی کارە کشتوکاڵییەکانیان، ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئابوری کشتوکاڵی و ڕەخساندنی هەلی کار لە شاری هەڵەبجە.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 25-06-2024