Halabja Disabled Organization (HDO)

کۆبوونەوەی چوارەمی گرووپی گەنجانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە

کۆبوونەوەی چوارەمی گرووپی گەنجانی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە
 
ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی هەڵەبجە بەشی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار هەستان بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گەنجان بۆ ژمارەیەک لە گەنجان لە هۆڵی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار زانکۆی هەڵەبجە.
لەماوەی گفتوگۆکەدا بە شێوەیەکی گشتی گفتوگۆکرا لەسەر مرۆڤ و ڕۆڵی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا لە ڕوانگەی سۆکراتەوە ، هەروەها بابەتی ئێمە چۆن خۆمان و ڕۆحی خۆمان بناسین و ئەو پڕۆسانە چین کە دەتگەیەننە ناسینی خود ، لەوانە (حەقیقەت،مەعەریفە،فەزیلەت)
 
مەبەست لەم جۆرە گفتوگۆیانە ئاشنا کردن بوو بە ئەرکی خۆمان تاکو لە ڕێگەیەوە کۆمەڵگەیەکی تەندرووست و ھۆشیار درووستبێت

.

کاتى بڵاوکردنەوە   12-05-2024
چالاکى