بەهێزکردنی ژنان لە هەڵەبجە: پڕۆژەی نوێی بەخێوکردنی پەلەوەری زیرەک

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە پڕۆژەیەکی نوێی دەستپێکرد كە بە یەكێك لە گونجاوترین پڕۆژەكان دادەنرێت بۆ سروستی پارێزگای هەڵەبجە كە بە ناوچەیەكی باشی کشتوکاڵی ناسراوە. ئەم پڕۆژەیە ئامانجی پاڵپشتیکردنی ژنانە لەڕێگەی ڕاهێنانیان لەسەر تەکنیکەکانی بەخێوکردنی پەلەوەر و بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان ، بە سودوەرگرتن لە هەلومەرجی باشی شارەکە بۆ کشتوکاڵ. پڕۆژەکە گرنگی بەو ژنانە دەدات کە پڕۆژەی پەلەوەریان هەیە، فێریان دەکات چۆن بەرهەمهێنان و بەردەوامیی باشتر بکەن. لەکاتی تەواوکردنی ڕاهێنانەکان، 15 ژنی خاوەنکار پاڵپشتی دارایی وەردەگرن بۆ گەشەپێدانی کارە کشتوکاڵییەکانیان، ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئابوری کشتوکاڵی و ڕەخساندنی هەلی کار لە شاری هەڵەبجە
.
کاتى بڵاوکردنەوە 04-04-2024