سیمیناری هۆشیاری

ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە چوارچێوەی پڕۆژەی(پهروهردهیهكی گشتگیر و ژینگهیهكی ئاشتیخوازانە بۆ قوتابیانی خاوهن پێداویستی تایبهت) سەردانی قوتابخانەی د.مصطفی زەڵمی کرد لە خورماڵ . مەبەست لە سەردانەکە کۆبوونەوەبوو لەگەڵ ستافی قوتابخانە و باسکردنی ڕێنمایەکان دەربارەی قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پێشکەشکردنی سێمینارێک بۆ خوێندکاران سەبارەت بە(چۆن دەتوانم ببمە هاوڕێیەکی باش بۆ هاوڕێ خاوەن پێداویستیەکەم)
لەکۆتایدا ستافی قوتابخانە سوپاس و پێزانینی خۆیان بەخشیە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە.
.
کاتى بڵاوکردنەوە 07-03-2024