گفتوگۆی گەنجان

کۆبوونەوەی ئەمجارەی گەنجەکان پێکھاتبوو لە ڕانان کردنی پەرتوکی (قاچی چەپم) لە نوسینی کریستی براون کە تێیدا باس لە یاداشتەکانی خۆی ئەکات وەک خاوەنپێداویستی تایبەت کە چ ئەزموونێکی تێپەڕاندووە تاکو توانیویەتی لەڕێگەی قاچی چەپیەوە کە تاکە ئەندام بووە توانیویەتی باکاریبھێنێ و لەڕێگەیەوە چەندین تابلۆی درووست کردووەو خاوەنی چەند ڕۆمان و کتێبی شیعریە...
ئێمە گفتوگۆی چڕمان لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن کرد لەگەڵ خاوەنپێداویستی تایبەت ، بەشێوەیەک کە تێیدا ھەست بە ھیچ جیاوازیەک نەکەین و یەکسانی بخوڵقێنین ، چوون لە بنەڕەتدا ئێمە یەکسانین و بە بەزەییانەوە مامەڵە نەکەین بەڵکو بەشێوەیەکی ئاسایی وەک مرۆڤێک مامەڵە بکەین ، بەشێکی گفتوگۆکەمان تایبەتکرد بە نەخۆشی شەلەل دەماغ کەلەلایەن م بەهجتەوە تیشکی خرایە سەر
.
کاتى بڵاوکردنەوە 05-03-2024